ئابوری
سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامە و سبەی چوارشەممە 29/9/2021، مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكات.

بەپێی ئەو خشتەیەی دەست ئاڕاسته‌ كەوتووە، سبەی مووچەی هەریەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەمان رۆژ، مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان دابەش دەكرێت.

لە رۆژی شەممە 25/9/2021ەوە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی 2021 دەستی پێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی هەرێمی كوردستان مووچەیان پێ دراوە.
1680 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/28/2021 10:58:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ