ئابوری
سبه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ بەردەوامی هەیە و بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بێت بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی یەک وەزارەت بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ پێنجشەممە مووچەى مانگى ئەیلوولى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکروان و زیندانییە سیاسییەکان و هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش کرا.

779 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/29/2021 1:11:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ