ترافیک
هۆكاری‌ داگیرساندنی گڵۆپی ئه‌یرباگ
 ئاڕاستە

ئه‌یرباگه‌كان یه‌كێكن له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تی له‌ئۆتۆمبیلدا، پێشتریش ده‌خرایه‌ نێو سوكانه‌وه‌ بۆ پاراستنی شۆفێران ته‌نیا له‌كاتی رووداووه‌كانی هاتوچۆدا به‌لاَم ئێستا كۆمپانیاكانی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبیل ده‌یخه‌نه‌ چه‌ندین شوێنی تره‌وه‌ بۆ پاراستنی شۆفێر و سه‌رنشینان پێكه‌وه‌.

لێره‌دا هۆكاری‌ داگیرساندنی گڵۆپی ئه‌یرباگ ده‌خه‌ینه‌ روو كه‌مه‌رج نیه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ته‌قینی‌ ئه‌یرباگه‌كه‌ بێت و ئه‌م هۆكارانه‌یه‌: 

1. گرفتی‌ حه‌ساسی ئه‌یرباگه‌كه‌یه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ داگیرساندنی گڵۆپه‌كه‌ و ده‌بێ بگۆڕێت. 

2. هه‌ندێ جار به‌رزی وزه‌ی‌ كاره‌با ده‌بێته‌ هۆی‌ سوتاندنی فیوزه‌كان. 

3. له‌نێو سوكانه‌كه‌دا وایه‌رێكی ئاسن هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌سوكانه‌كه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شكا یان پچڕا ئه‌م گرفته‌ دروست ده‌كات.

4. گرفتی‌ قفڵی‌ پشتێنی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبیل یان شكانی، ده‌بێته‌ هۆی‌ گرفتی ئه‌یرباگ. 

299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/1/2021 3:16:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ