ئابوری
وەزارەتی نەوت بڕى هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئەیلولی ئاشکراکرد
 ئاڕاستە

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی‌ هەناردە و داهاتەکانی مانگی ئەیلولی رابردووی ئاشکراکرد.

بەپێی‌ بەیانێکی وەزارەتی نەوت رێژەی‌ هەناردەی‌ نەوتی خاو گەیشتۆتە 92 ملیۆن و 485 بەرمیل و داهاتەکەش 6 ملیار و 711 ملیۆن و7 هەزار دۆلارە. 

بەپێی‌ داتاکان داهاتی نەوتی کێڵگەکانی ناوەراست و باشوری‌ عێراق گەیشتۆتە 89 ملیۆن و 224 هەزار و 354 ملیۆن بەڵام کێڵگەی‌ کەرکوک لەرێی‌ بەندەری‌ جەیهانەوە گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 922 هەزار و 857 بەرمیل، رێژەی‌ هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتە 275 هەزار و 274 بەرمیل. 

بەپێی‌ داتاکان رێژەی‌ هەناردەی‌ رۆژانەی‌ نەوت گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا و نرخی بەرمیلێکیش 72.612 دۆلار بووە .

138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/1/2021 3:53:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ