وەرزش
كاریگه‌ری‌ ‎پرۆتین و ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكیه‌كان له‌سه‌ر گورچیله‌ و توانای سێكسی
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكیه‌كان بۆ وه‌رزشوانان چه‌ندین جۆر پڕۆتین ده‌گرێته‌وه‌ له‌ شێوه‌ی پاوده‌ر یان حه‌ب و كه‌پسول كه‌ به‌ به‌ربڵاوی به‌كاری‌ دێنن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی وه‌رزشی ئاسن و وه‌رزشه‌ زۆرانبازیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردنی ماسولكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

‎- ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكیه‌ پرۆتینیه‌كان به‌ته‌واوی جیاوازن له‌ ده‌رزی و ده‌رمانی هۆرمۆنی وه‌ك تێستۆستیرۆن و هۆرمۆنی گه‌شه‌و كۆرتیزۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان ده‌گوترێت چالاككه‌ره‌وه‌كان! كه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌ندروست نین و له‌لایه‌ن یاسا وه‌رزشیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕێگه‌ پێنه‌دراون و زۆرجار كاره‌سات ده‌خولقێنن.
‎- پڕۆتینات نابێ به‌هیچ جۆرێك به‌بێ پشكنینی پزیشكی پێش وه‌خته‌ به‌كاربهێنرێت و دوای پشكنینیش ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پزیشكی به‌كاربهێنرێت.
‎- پرۆتین و ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكیه‌كان ژه‌هرن بۆ گورچیله‌ و گورچیله‌ ماندوو ده‌كه‌ن .
‎- ده‌بێت ئه‌و ته‌واوكه‌ره‌ی به‌كاری ده‌هێنی به‌ته‌واوی پێكهێنه‌ره‌كانی دیاربن و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ناسراو و باوه‌ڕپێكراو بێت.
‎- لێدانی ده‌رزی هۆرمۆن توشی نه‌زۆكی و لاوازی سێكسی و تێكچونی هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی ترت ئه‌كاته‌وه‌ . 

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/4/2021 9:49:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ