هەواڵ
به‌فربارین ده‌ستی پێكرد
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 دوو رۆژە لەسەر یەک لە هەرێمی سەرحەد کە چەند شارێکی باکوری کوردستان دەگرێتەوە بەفرێکی باشی باریووەو زەوی سپی بووە، تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن.

 

میدیاکانی تورکیا هەواڵی بەفربارینی هەرێمی سەرحەدیان بڵاوکردەوە کە شارەکانی قارس و ئەردەخان و ئەرزەرووم و چەندان شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان دەگرێتەوە.

 

لەم هەرێمەی باکور هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەمدا بەفر دەبارێت، بەڵام ئەمساڵ بەفر بارین کەوتە مانگی تشرینی یەکەمەوەو ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە کە کۆتایی بە وشکە ساڵی دێت.

1510 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2021 1:57:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ