هەمەڕەنگ
ئایا منداڵه‌كه‌م كه‌ی‌ ده‌مناسێته‌وه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دایكان و باوكان به‌په‌رۆشن بزانن منداڵه‌كه‌یان له‌ كه‌یدا ده‌یانناسێته‌وه‌ ، زۆرجار منداڵی‌ بچووك یاخوود تازه‌ له‌دایك بوو ، به‌هۆی‌ زۆر گریانییه‌وه‌  دایكی‌ وا هه‌ست ده‌كات نایناسێته‌وه‌ و درك به‌وه‌ ناكات ئه‌وه‌ دایكێتی‌ ، به‌لاَم له‌ ڕاستیدا منداڵ له‌دوای‌ "7" حه‌وت ڕۆژ له‌دایك بوونی‌ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ .

*له‌ حه‌وت ڕۆژ منداڵ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ .
*پێش له‌دایك بوونی‌ ده‌نگی‌ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ .
*له‌هه‌مووی‌ گرنگتر بۆنی‌ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ وه‌ ده‌زانێت ئه‌وه‌ دایكێتی‌ .
*دوای‌ سێ‌ رۆژ له‌دایك بوونی‌ منداڵ بۆنی‌ شیری‌ دایكی‌ ده‌ناسێته‌وه‌ .
*له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ له‌دایك بوونی‌ منداڵ له‌باوه‌شی‌ دایكیدا ئارام ده‌بێته‌وه‌ وه‌ خه‌وی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێت وه‌ زۆر ئاره‌زووی‌ باوه‌شی‌ دایكی‌ ده‌كات .
122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2021 9:16:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ