هەمەڕەنگ
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی پیر نه‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له‌ سترێس (فشار) و خه‌م په‌یدا ده‌بێت، بۆیه‌ شاره‌زایان به‌ تایبه‌ت هۆشداری ده‌ده‌نه‌ لاوان  ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌ن بوون په‌یدا ده‌بن ، ئێستا له‌ ته‌مه‌نی‌ لاواندا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، وه‌ك ناڕێك و پێكی لێدانی دڵ، هه‌وكردنی جومگه‌، نه‌خۆشی مایه‌سیری كه‌ ئێستا له‌ ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌بینرێن.

شاره‌زایان به‌م شێوه‌یه‌ له‌ باره‌ی سترێسه‌وه‌ ده‌دوێن:-
ئه‌ستوور بوونی ورده‌ ده‌ماری خوێنهێنه‌ر و گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و نه‌خۆشی مایه‌سیری زیاتر له‌ ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بینران ، به‌ڵام ئێستا گه‌نجانی گرتۆته‌وه‌، سترێسی به‌هێز و جووڵه‌ نه‌كردن بۆته‌ هۆی ته‌مه‌نی ١٦ تا ٢٥ ڕووبه‌ڕووی هه‌وكردنی جومگه‌ و ڕه‌قبوونی ئێسقان ببنه‌وه‌.
پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و جۆره‌ توشبووانه‌ ، پێویسته‌ فێر ببن چۆن به‌سه‌ر سترێس زاڵ ده‌بن.

149 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2021 12:49:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ