تەندروستی
چه‌ند به‌رهه‌مێك ده‌بێته‌ مردنی‌ پێش وه‌خته‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ چه‌ند به‌رهه‌مێك كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌كاریده‌هێنین ، ده‌بێته‌هۆی مردنی پێشوه‌خته‌ .

ئه‌مه‌ش به‌هۆی مادده‌ی كیمیای "فاسالاته‌وه‌" كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی پلاستیكدا به‌كارده‌هێندرێت ، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ له‌ ناو بوتڵه‌ پلاستیكیه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرێت وه‌ك شامپۆ و سابون و یاری منداڵان و پاكه‌ره‌وه‌ و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان  چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ش.
ئه‌م مادده‌ كیمیاییه‌ كار له‌ په‌ستانی‌ خوێن ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن و هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و مردنی‌ پێش وه‌خته‌ .
 هه‌روه‌ها له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ئامار وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداو كه‌ نزیكه‌ی 100 حاڵه‌تی مردنی پێشوه‌خته‌ تۆماركراوه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 55 بۆ 64ساڵدابووه‌.
164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2021 9:37:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ