هەمەڕەنگ
چی‌ بخۆین تا ڕووخسارمان پڕو قه‌ڵه‌و بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕووخساری‌ قه‌ڵه‌و و پڕ خه‌ونی‌ زۆربه‌ی‌ خانمانه‌ ، زۆربه‌مان به‌ده‌ست ده‌مووچاوی‌ زه‌عیف و لاوازه‌ وه‌ ده‌ناڵێنین وه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ببینه‌ خاوه‌ن ڕووخسارێكی‌ پڕ و قه‌ڵه‌و ، چونكه‌ ڕووخساری‌ پڕ جوانی‌ تایبه‌تی‌ ده‌به‌خشێته‌ ده‌مووچاو .
چی‌ بخۆین تا  ببینه‌ خاوه‌ن ڕووخسارێكی‌ پڕو قه‌ڵه‌و :-
شیر زۆر گرنگه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات له‌ قه‌ڵه‌و بوونی‌ ده‌مووچاو ، به‌لاَم شیری‌ ووشك ، شه‌وانه‌ پێش نوستن دوو كه‌وچكی‌ چێشت  شیری‌ ووشك بخه‌ نێو نیو په‌رداخ ئاوی‌ شله‌تێنه‌وه‌ ، پاشان بیخۆره‌وه‌ ، ده‌توانین بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری‌ و هه‌ست به‌و گۆرانكارییه‌ ده‌كه‌یت كه‌ چه‌ند ڕووخسارت پڕو جوان بووه‌ .
 شیری‌ ووشك  به‌هۆی‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه‌ كه‌ زۆر پرۆتین و زۆربه‌ی‌ ڤیتامینات له‌خۆ ده‌گرێت ، زۆر سوودی‌ ئێجگار به‌ ته‌ندروستی‌ ده‌گه‌یه‌نێت .

182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2021 10:54:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ