تەندروستی
چوار كه‌س زیاتر توشی‌ پشت ئێشه‌ ده‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئازاری پشت یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌هۆی شێوازی ژیانه‌وه‌ تووشی زۆربه‌ی ژنان و پیاوان ببێته‌وه‌.

به‌ڵام چوار كه‌س هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ هه‌مووان تووش ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌بنه‌وه‌ :-

* ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  له‌ ئۆفیسدا كارده‌كه‌ن، به‌هۆی زۆریی كاتی دانیشتنیانه‌وه‌.
* ئه‌و دایكانه‌ی شیری خۆیان به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی منداڵه‌كانیان ده‌بن و ته‌ندروستیی خۆیان پشتگوێ ده‌خه‌ن.
* ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ زۆر به‌سه‌ر پێوه‌یه‌ خانم یاخوود پیاو بێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ پێوه‌  بێت و له‌ یه‌ك شوێندا به‌رده‌وام به‌سه‌ر پێوه‌ كار بكه‌یت ئه‌وا ، دووچاری‌ پشت ئێشه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بیته‌وه‌ .
* ئه‌و  كه‌سانه‌ی‌ به‌ده‌ست زۆریی كێشیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، زووتر توشی‌ ئازاری‌ پشت ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك له‌و  كه‌سانه‌ی‌ كێشیان ته‌ندروسته‌ .
204 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2021 11:30:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ