هەواڵ
باران بارین ده‌ستی پێكرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوو لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

 ئامێدی 3.4 ملم بارانباریوە 

بامەرنێ 7.6 ملم بارانباریوە

بارزان 0.2 ملم بارانباریوە

 باتوفە 2.2 ملم بارانباریوە

 مێرگەسۆر 0.8 ملم بارانباریوە

لە راگەیەنراوەكە هاتوە ئه‌مڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2021 ئاسمانی ناوچەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور و هەوری تەواودەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە دوای نیوەڕۆە. 

ئەوەشخراوەتەرو كە لە ناوچەكانی دیكە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با 10 -15 كلیۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت پلەكانی گەرما نزیكدەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

 لەراگەیەنراوەكە  ئاماژەبەوەكراوە بارانبارین لە شوێنی دیكەش هەبوە وەكو ناوچە شاخاویەكانی پارێزگاكانی  دهۆك و هەولێر.
1525 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2021 8:23:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ