هەواڵ
دارایی هه‌رێم: مووچه‌ی خانه‌نشینانی گواسته‌وه‌ سه‌ر میلاكی دارایی
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووریی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ دوو هه‌زار و 424 خانه‌نشینی‌ پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/10/2021، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری ڕاگه‌یاندراوێكی‌ له‌ په‌یجی‌ فه‌رمیی خۆی‌، له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە دوو ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (11595) لە 24/8/2021، دۆسیەی دوو هه‌زار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە، لە ڕۆژی‌ 1/8/2021 مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە".
742 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2021 10:10:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ