هەواڵ
پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بە گوێرەی پێشبینی كه‌شناسێكی دیاری عێراقی لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا بارانبارین دەستپێدەکات.

 

)سادق عه‌تییه‌)  كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژەی بەوەکردووە" تا ئێستا ئاماژەكانی كاریگەربوونی ناوچەكەمان بە دابەزینی هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور وەك خۆیەتی و جێگیرە ئەمەش وادەکات کە لە كۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو باران بارین دەستپێبکات". 

 

ئه‌و كه‌شناسه‌ عێراقییه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ڕوونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا پلەکانی گەرما بەشەو و بە رۆژ پەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات بەتایبەت لە هەفتەی داهاتوەوە.

1546 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2021 2:54:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ