هەواڵ
پێشینەی خانوبەرە دەدریت بە هاوڵاتیان
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عیراق بڵاویكردۆتەوە ،  بانکی ناوەندی بەردەوامدەبێت لە پێدانی پێشینەی خانووبەرە و راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عیراق لە زاری بەرپرسێکی رێپێدراوی بانکی ناوەندەییەوە بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی بەردەوامدەبێت لە پێدانی پارە بە بانکەکانی دیکە بەمەبەستی خەرجکردنی پێشینەی خانوبەرە بە ھاوڵاتییان.

 ئاماژەبەوەشكراوە ،  ئەو ھاوڵاتییانەی تا 15ی ئەیلولی 2021 ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانوبەرە لەدەرەوەی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی یەکەی نیشتەجێبوون، پێشینەکانیان پێدەدرێت و مامەڵەکانیان رایدەکرێت.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 2014ەوە بە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی و ئابووری و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و سەرھەڵدانی جەنگی داعش و دواتریش سەرھەڵدانی کۆرۆنا، حکومەتی ھەرێم سەرجەم جۆرەکانی پێدانی پێشینەی راگرتووە و بەمەش جموجوڵی بازاڕی خانوبەرە جگە لەوەی سستی تێکەوتووە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.

1050 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2021 3:34:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ