هەمەڕەنگ
ئایا ئه‌م نهێنیانه‌ ده‌رباره‌ی خه‌و بینین ده‌زانیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خه‌و بینین زۆر كات ده‌بێته‌ جێگای پرسیار و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌سی ئاسایی له‌شه‌وێكدا 4 بۆ 7 خه‌ون ده‌بینێت، هیچ خه‌ونێك له‌ 5 چركه‌ زیاتر ناخایه‌نێت، ریكۆردی درێژتریین خه‌و بینین 11 چركه‌یه‌، بیر نه‌هاتنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانت مانای ئه‌وه‌نیه‌ خه‌ونت نه‌دیوه‌.

له‌دوای 5 خوله‌ك له‌هه‌ستانت %50 ی خه‌ونه‌كانت بیرده‌چێته‌وه‌، له‌دوای 10 خوله‌ك ته‌نها %10 ی خه‌ونه‌كانت بیر ده‌مێنێت، %12ی خه‌ڵك خه‌ونه‌كانیان ره‌ش و سپیه‌.
هه‌موو كه‌س خه‌ون ده‌بینێت به‌ گه‌وره‌ و بچوك ته‌نانه‌ت منداڵی ساواش له‌ خه‌ونه‌كانماندا ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌بینین كه‌ له‌راستیدا دیومانن، چونكه‌ مێشك توانای دروستكردنی ده‌موچاوی نوێی نییه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌خه‌ونه‌كانتدا ده‌یانبینیت ئه‌وا رۆژێك له‌ رۆژان له‌ راستیدا بینیوتن ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ 1 چركه‌ش بووبێت.
خه‌ونه‌كان هه‌مووی بریتین له‌ ره‌مز و نیشانه‌ بۆیه‌ ئه‌وشته‌ی له‌خه‌ونه‌كه‌تدا ده‌یبینی مه‌رج نیه‌ په‌یوه‌ندی به‌خودی ئه‌وشته‌وه‌ هه‌بێت، گیاندارانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤ خه‌ون ده‌بینن.

226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 10:29:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ