ئابوری
هۆکاری‌ دابەزینی‌ به‌های‌ دۆلار ئاشکرادەکرێت
 شادان حەسەن

ئەمڕۆ شەممە 23ی‌ 10ی‌ 2021، بەهای‌ دۆلار بەرامبەر دیناری‌ عێراقی‌ لە بازاڕەکاندا نزمبونەوەی‌ بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری‌ دابەزینی‌ نرخەکەش بۆ خستەبازاڕی‌ بڕێکی‌ زۆر دۆلار دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی‌ مەرکەزی‌ عێراق.


هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی که‌لی‌ که‌ژان بە ماڵپەڕی‌ ئاڕاستەی‌ راگەیاند "بەراورد بە چەند رۆژی‌ رابردوو لە ئێستا بەهای‌ دۆلار بەرامبەر دیناری‌ عێراقی‌ لە بازاڕەکاندا نزبونەوەی‌ بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک بەهای‌ 100 دۆلاری‌ ئەمریکی‌ بە 148 هەزار دینار مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت، چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوو بەهاکەی‌ زیاتر دابەزێت".

وتیشی‌ "لەچەند رۆژی‌ رابردوو بەهای‌ 100 دۆلار بۆ 148 هەزار و 700 دینار بەرزبوەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی‌ ئەوەی‌ بانکی‌ مەرکەزی‌ عێراق نزیکەی‌ 159 ملیۆن دۆلاری‌ خستوەتە بازاڕەوە بەهاکەی‌ دابەزیووە".
1838 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 10:48:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ