هەواڵ
دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم دەستپێدەكات
 شادان حەسەن

بڕیارە رۆژی دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم (مانگی 10)، بكرێتەوە بەگوێرەی زانیارییەكانیش 
 یەکەم وەزارەتیش هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی دەبێت".


سەرچاوەیەك لە گەنجینەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی ئاڕاستەی راگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی ئیلول دەدرێت، چونكە ئەو لیوایانە خراونەتە سەر بانكەكان كە پێشتر لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە موچەكەیان پێدەدرا".

لەزانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیەدا هاتووە، ڕۆژی دوشەممەش دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 10ی وەزارەت و دەستەكان دەكرێت هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو واتە بەبێ لێبڕین دەبێت، یەكەم وەزارەتیش كە موچەكەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
560 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 11:36:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ