هەواڵ
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: له‌ 295 تانه‌ یه‌ك تانه‌ په‌سه‌ندكراوه‌
 ئاڕاستە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ 295 تانه‌ یه‌ك تانه‌ی په‌سه‌ندكردووه‌، كه‌ ئه‌و تانه‌یه‌ش له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ 295 تانه‌ی تر كراوه‌، 294 تانه‌یان به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ ته‌نها یه‌ك تانه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌گه‌ڵ بووه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ تانه‌كان كۆتایی دێت و ئه‌نجامه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمیسیۆن ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر بدات، له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كۆمیسیۆن ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م وێستگه‌كان بدات.
128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 2:40:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ