هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە
 ئاڕاستە
بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی روونکردنەوەیەک لە بارەی بڵاوبونەوەی نوسراوێکی بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت : چەواشەکارانە لێکدانەوە بۆ نوسراوەکەیان کراوەو بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکات کە نرخ لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی

لە بارەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانە لێدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکەمان کراوە ، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە ، چونکە ھەندێک جار  فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکار دەھێنن بۆ سەرنج راکێشانی ھاوڵاتیان ، لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێری کردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن کە بەرزبونەوە ھاوکات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کالاو شومەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە، بەھەموو لایەکشی رادەگەیەنین کارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە کە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە کراوە.

راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی
161 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 3:50:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ