هەواڵ
کەشناسێکی دیاری هەرێم بڵاویكردۆتەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بە ووتەی کەشناسێکی دیاری هەرێم پێشبینی دەکات ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر و باران دەبارێت

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ، ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردی باران و بەفر لە سەرچاوەی (دەریای ڕەش) و لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەکی زۆر سارد ئەبێتە ھۆی رەخساندنی شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکان و بەتایبەت ناوچە سنوریەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک تا ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین دەگرێتەوە". 

دەشڵێت" پلەکانی گەرماش لەو ناوچانەدا بەرێژەی ٥ تا ٧ پلە نزم دەبنەوە و ھۆکار بۆ بارینی بەفر بەرێژەی کەم و جیاجیا لە لوتکەی شاخەکاندا بەتایبەت لە بەرزی زیاتر لە ٢٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریا". 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە: کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەدەر لە ناوچە شاخاویەکانی ئەو سێ سنورە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوە کاریگەری نابێت یان زۆر لاواز ئەبێت لەسەر ناوچە نزمەکان وەک سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی دیکەی ھەرێم ھەم لەرووی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارانبارینەوە.

ڕوونیشیکردەوە: لەم شەپۆلەدا بەتایبەت لە کوردستانی باکور و باکوری رۆژئاوای وڵاتی ئێران پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر و ھاوکات بەفر بارینی چر دەکرێت لە شاخەکاندا، لەبەر ئەوەی راستەوخۆ چەقی نزمە پاڵەپەستۆکە و بارستە ھەوا ساردەکە لەم ناوچانەدا قوڵدەبێتەوە کاریگەریە لاوەکیەکانی لەسەر باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێمیش درێژدەبێتەوە، ماوەی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە کورت خایان ئەبێت لەکاتەکانی شەودا کۆتای پێدێت و رۆژی چوارشەمە کەش ئاسایی دەبێتەوە.

1403 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 5:50:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ