هەواڵ
بزانە دابەشكردنی نەوت لە كوێوە دەست پێدەكات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەكات، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانیش دەڵێت، سەرەتا لە ناوچە ساردەكانەوە دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەن.

 

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە دابەشكردنی نەوت لە سنوری سلێمانی دەست پێدەكات، لە قۆناغی یەكەمیشدا لە ناوچە ساردەكانی پێنجوێن و هەورامان و شارباژێڕ نەوت دابەش دەكەن.

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزینیش رایگەیاند، هاوردەكردنی بەنزین لە ئێران گەیشتۆتە سفر، حكومەتی هەرێمیش نەوت نادات بە پاڵاوگەكان، ئەو فاكتەرانەش بوون بە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین.

533 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 6:03:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ