هەواڵ
ئاشكرابوو..هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی مریشك بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخەكەی دابەزیوە و یەك كیلۆ مریشك بە دووھەزار و ٧٠٠ دینار دەفرۆشرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە، نرخی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان دابەزینی بەخۆیەوەبینی و یەك كیلۆ مریشك لە دووكانەكاندا بە دوو ھەزار و ٧٠٠ دینار فرۆشراوە.

 

مانگی رابردوو نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و ھەر كیلۆیەك مریشكی زیندوو گەیشتە نزیكەی چوار ھەزار دینار، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵیش هۆكارەكەی بۆ گرانبوونی نرخی عەلەف و پێدوایستی كێڵگەكان گەڕاندەوە.

914 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 6:31:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ