هەواڵ
دیلان غەفور رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 لەبارەی دەنگۆیەکەوە دیلان غەفور رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کەوێنەیەکی دەست ئاڕاستە کەوتوە، دەڵێت ئەو دەنگانەی بەدەستی ھێناوە لە کەرکوک دەنگی یەکێتییەکان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتییە.

 

دەقی رونکردنەوەکە:

 ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

 لەبارەی لێدوان و دەنگۆی ھەندێک کەس و لایەن کە باس لە پەیوەندیی بەندە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەو دەنگانە دەکەن کە لە ھەڵبژاردن بە دەستم ھێناوە، دەمەوێت ئەو ڕاستییە بۆ ڕایگشتی ڕوون بکەمەوە، ڕاستە من بە سەربەخۆ بەشداربووم لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن، بەڵام ھەمیشە خۆم بە یەکێتی زانیوەو یەکێتی ھەر لە ھەڤاڵی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی تا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و میدیای حزبەکەم پشتیوانم بوون لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و ئەو دەنگانەی بەندە بەدەستی ھێناوە بێگومان دەنگی یەکێتییەکان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتییە.

دەمەوێت جارێکی دیکە تەئکید بکەمەوە، خەبات و تێکۆشانی خانەوادەکەم لەناو یەکێتیدا دیارو بەرچاوەو بەندەش ئەندامێکی دڵسۆزی ئەو حزبەم، لە پەرلەمانی عێراق دەنگم لەپاڵ دەنگی فراکسیۆنی یەکێتی دا دەبێت و دوای پێکھێنانی حکومەتی عێراق کاتێک یاسا ڕێگای پێدام، بە فەرمیی دەبمەوە بە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق.

ھیوادارم بەم ڕوونکردنەوەیە کۆتایی بەو بابەتە بھێنرێت و کەس نان و پیازی پێوەنەخوات!

 

171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 8:49:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ