هەواڵ
له‌ ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقدا بەردەوام بێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان لەکۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا کە ئەمڕۆ شەممە له‌ شاری هه‌ولێر ئەنجامیدا، بڕیاریدا حزبەکەیان له‌ ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقدا بەردەوام بێت و لەم کاتەشدا پشتگیری بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت.

 

ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌ چوو و پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێ کراوە، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار له‌ به‌رده‌وامییبوونی كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقدا دراوە و لەم کاتەشدا "پشتگیری بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ دەردەبڕین و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ته‌واوی تواناکانمان دەخەینەکار".

 ئەوەش هاتووە، بڕیاردراوە "لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی له‌ كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستا و ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست بكرێت".

 ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی هەروەها ژماره‌یه‌ك بڕیار و هه‌نگاوی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق دەرکردووە كه‌ چۆن كۆمه‌ڵ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی بكات بۆ كاری داهاتوو.

 لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقدا، کۆمەڵی دادگەری دوو کورسی هەبوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10-10-2021 کورسییەکانی کەمبوونەوە بۆ یەک کورسی. هەروەها کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستاندا خاوەنی حەوت کورسییە.

777 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2021 10:33:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ