کۆمەڵایەتی
پیاوان ئاره‌زووی‌ چی‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ گوێ‌ بیستی‌ بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ گوێ‌ بیستی‌ بن ، كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی‌ خانمان به‌هیچ جۆرێك ئه‌م قسه‌ و ده‌سته‌واژانه‌ به‌كارنه‌هێنن ، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار سارد و سڕی‌ له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كاندا به‌دی‌ ده‌كرێت .

ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ چین كه‌ پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن گوێ‌ بیستی‌ بن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ :-
*پیاهه‌ڵدان به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت و باس كردنی‌ باشییه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن گوێ‌ بیستی‌ ئه‌م پیاهه‌ڵدانانه‌ بن .
*سوپاس بۆ هه‌موو شتێك ، كاركردن و ماندوو بوونی‌ پیاوان كاتێك له‌كار دێنه‌وه‌ ، ده‌خوازن هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌ ماندوو بوونی‌ بكات و زۆرجار گوێ‌ بیستی‌ له‌ش ساغی‌ و سوپاس گوزاری‌ بێت .
*چۆن خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان پێیان بڵێن خۆشم ده‌وێت ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ پیاوانیش ئاره‌زوو  ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان خۆشه‌ویستی‌ بۆ ده‌رببڕێت و به‌ چاو بێت یاخوود به‌ وتنی‌ خۆشه‌ویستی‌ بێت .

462 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2021 9:27:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ