هەواڵ
بەغدا بڕیار لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە دەدات
 ئاڕاستە
ڕۆژی سێشەممە 26ی مانگ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی دەکات.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەبێت کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە ڕەزامەندیی لەسەر بدات.

لەلایەکی ترەوە، جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەسەر میکانیزم و وردەکاریی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە کۆببێتەوە.

پێشتریش ئەوە ڕاگەیاندرابوو کە مووچەی ئەم مانگەیش بێ هیچ لێبڕینێک دابەش دەکرێت.
191 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2021 1:26:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ