هەواڵ
كۆمسیۆن نووسینگەكانی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان دەكاتەوە
 ئاڕاستە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند: بەمەبەستی تازەكردنەوە و دروستكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان، كۆمسیۆن نووسینگەكانی تۆماركردن لە ئۆفیسی پارێزگاكان دەكاتەوە.

لێپرسراوی بەشی هونەری لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاندووە: دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی 10/10/2021ی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆمسیۆن دەست بە كردنەوەی نووسینگەكانی بایۆمەتری دەنگدان دەكاتەوە، وتیشی: بۆ دەستبەكاربوونی ئەو نووسینگانە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكەین لە بەغدا، هەر كاتێك ئەو بڕیارە بدرێت، لە ئۆفیسی پارێزگاكان دەست بە تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانە دەكرێت، كە داوای دروستكردنی كارتی دەنگدان بەشێوەی بایۆمەتری دەكەن.

31 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2021 2:45:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ