هەواڵ
ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
پۆلیس هۆکاری کوشتنی ئەفسەرێکی پێشمەرگەی خستەڕوو

شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا ، بە پێ ی ڕوونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر هۆکاری ئەو ڕووداوە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە .

لەسەر ئەم ڕووداوە و لە ڕوونکردنەوەیەکدا ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  هەولێر ڕایگەیاندوە "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕووی دا، کە تێیدا کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (ک .  خ. ش ) پیشە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کەوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە" .


لە ڕوونکردنەوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە " لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە دەرچوو بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی " .
454 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2021 2:49:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ