هەواڵ
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد
 ئاڕاستە
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد لە دەباشان و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا.

پاولا غانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و دوای دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری ڕایگەیاند، مام جەلال سەرکردە و کاریزمای گەورەی عێراق و کوردە و لە دەستدانی زیانێکی گەورە بوو بۆ کوردستان و عێراق.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ھەموومان شانازی بەو ڕۆڵە گەورەیەوە دەکەین کە مام جەلال لە ڕابردوودا بینیوەیەتی و ئەوەش وەک بەشێکی گەورە لە مێژووی ئەو سەرکردە و ڕابەرە مێژوویەدا دەمێنێتەوە. 

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2021 2:55:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ