هەواڵ
هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر ژمارەیەك توشبووی كۆرۆنا ئەوەی دەرخست توشبووان تا 10 مانگ دواتریش دژە تەن لە لەشیاندا دەمێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توشبوونەوە بە ڤایرۆسەكە. 

توێژینەوەكە لە زانكۆی "سانت تۆماس" كراوە و (4ی تشرینی دووەمی 2021)، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو دژە تەنانەی لە لەشی توشبوواندان یارمەتیدەری باشن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید 19 لە داهاتوودا.

لە وردەكاری توێژینەوەكەشدا ئەوە دەركەوتووە، ئەو دژە تەنانەی بۆ بەرنگاربوونەوەی جۆرێك لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا دروستبوون لە لەشدا توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو گۆڕاوەیان زیاترە تا گۆڕاوەكانی تر.

ڤاكسینەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هەوڵی لاساییكردنەوەی ئەو پرۆتینە دەدەن كە لەدژە تەنەكاندا هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرنا.
1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2021 8:42:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ