هەواڵ
هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینان و ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وا بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات.

 

بەگوێرەی زانیاریەكان كە  لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە "رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەشدەکرێت".

 جێگەی باسە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حکومەتی‌ هەرێم دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەمی دەستیپێکرد و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ وەک یەکەم وەزارەت مووچەی‌ وەرگرت، هاوکات ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەبێ لێبڕین دابەشکرا. 

1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2021 11:50:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ