تەندروستی
پزیشكان ده‌بیت باج بده‌ن
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  بڕیارێکی نوێی بۆ پابەندکردنی پزیشکان بە دانی باج دەرکرد.


له‌  نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووه‌ ، پزیشک لەو کاتەی نۆرینگە دەکاتەوە، دەبێت بڕێک باج بدات.

 ڕونیشکراوەتەوە، کە دەبێت پزیشک ڕاپۆرتێک بدات و فۆڕمێک پڕ بکاتەوە، هەر پزیشکێک تا 31ی کانوونی یەکەمی 2021 خۆی بۆ باج تۆمار نەکات، ئەوە بەرپرسیار دەبێ و لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی (2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و سەندیکای پزیشکان، ڕێنمایی پێویست بۆ ئەو بابەتە دەردەکەن.
136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2021 9:45:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ