ئابوری
ئه‌مڕۆ به‌نزینی‌ 690 دیناری‌ لەم شوێنانە دابەشدەكرێت
 شادان حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند "دابه‌شكردنی‌ به‌نزینی‌ 690 دیناری‌ به‌غدا له‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و شۆفێران ده‌توانن وه‌ریبگرن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی‌11ی‌2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەنزینی عیراقی لە پێنج وێستگەی سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێت كە بە نرخی 690 دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان.
 له‌زانیارییه‌كانی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌  بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەش دەكرێت..

وێستگەی بەكرەجۆ

وێستگەی پێترا

وێستگەی تاسڵوجە

وێستگەی ئازادی

وێستگەی دۆڵە ڕووت

وێستگەی هەڵەبجە ( تانجەرۆ)

ئەو بەنزینە عیراقییە بەنرخی 690 دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان و ڕۆژانە لە چەند وێستگەیەكی پارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێت.
1534 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/17/2021 8:34:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ