تەندروستی
200 هەزار ڤاكسین گەیشته‌ عیراق
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار ڤاكسینی تر گەیشتووەتە عیراق كە لە جۆری فایزەرە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.


 لە بەیاننامەیەكی كۆمپانیای گشتی بە بازاڕ كردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووه‌ ، "وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەیشتووەتە عیراق".

ئه‌وه‌شهاتووه‌، "وەجبەكە لە یەك ملیۆن و 239 هەزار و 30 ڤاكسین پێكدێت و جۆرەكەی فایزەرە" .

جەخت لەوەش كراوەتەوە، "ڤاكسینەكە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بەغدا و دەست بە دابەش كردنی بەسەر پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە كراوە".
133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/20/2021 8:51:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ