ئابوری
بەنزینی عێڕاقی لەم شوێنانە دابەش دەكرێت
 شادان حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند "دابه‌شكردنی‌ به‌نزینی‌ 690 دیناری‌ به‌غدا له‌ به‌نزینخانه‌كانی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و شۆفێران ده‌توانن وه‌ریبگرن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی‌11ی‌2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌وت و كانزاكانی‌ سلێمانی‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەنزینی عێراقی لە دەرەوەی شاری سلێمانی دابەش دەكرێت.

 له‌زانیارییه‌كانی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌  بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەش دەكرێت، رایان لە كەلار، خانزادی میر لە چەمچەماڵ، دووكان لە دووكان، تەگەران لە شارباژێڕ، دۆستان لە رانیە، پشدەر لە قەڵادزێ دابەش دەكرێت.

دابه‌شكردنی‌ ئه‌و به‌نزینه‌ عیراقییه‌ به‌ نرخی‌ 690 دینار به‌ شۆفێران ده‌فرۆشرێت.
1962 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2021 8:11:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ