ئابوری
خشته‌ی نوێی مووچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێ موچەی وەزارەتێک و بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دابەشبکرێت.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ داراییه‌وه‌ سبەینێ سێشەممە موچەی مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

رۆژی ٢٥ی مانگیش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، موچەی مانگی تشرینی دووەمی بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەرگرت و دوێنێش، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت و ئەمڕۆش موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

804 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2021 8:31:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ