ئابوری
نرخی‌ نەوت رووی‌ لە دابەزین کرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
ئەمڕۆ سێ شەممە 30ی نۆڤەمبەری 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (73) دۆلار و (31) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (70) دۆلار و (17) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەی‌ سێ رۆژی‌ رابردوودا، نرخی‌ نەوت بەشێوەیەکی‌ بەرچاو روی‌ لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک لە (18) مانگی‌ رابردودا یەکەمجارە نەوت بەو ئەندازەیە دابەزێت، بەڕای‌ پسپۆرانی‌ ئابوریش بڵاوبونەوەی‌ جۆرە نوێیەکەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) کاریگەری‌ لەسەر دابەزینی‌ نرخی‌ نەوت هەیە.
86 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2021 8:33:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ