هەمەڕەنگ
بۆ قژێكی‌ دره‌وشاوه‌تر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌گشتی‌ خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن قژیان قوورس و دره‌وشاوه‌ بێت ، ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ ماسكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ ، تاوه‌كو ببیته‌ خاوه‌ن قژێكی‌ دره‌وشاوه‌ و جوان .

ئاوی‌ برنج ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی‌ خۆراكی‌ ، یارمه‌تی‌ به‌هێز كردنی‌ قژیش ده‌دات و هۆكارێكه‌ بۆ دره‌وشاندنه‌وه‌ی‌ .
پێكهاته‌كان :-
*ئاوی‌ برنج .
*كه‌وچكێك ماست یاخوود كه‌وچكێك هه‌نگوین .
جوان تێكه‌ڵیان بكه‌ ، پاشان بۆ ماوه‌ی‌ 40 بۆ 60 خووله‌ك با به‌قژته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ ، پاشان به‌ ئاوی‌ شله‌تێن بیشۆ .
109 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/30/2021 9:02:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ