ئابوری
نرخی نه‌وت به‌رزبۆیه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و گه‌یشته‌وه‌ سه‌روو 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 70 دۆلار و 57 سه‌نت.

هاوكات  نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌ بازاڕەكانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 67 دۆلار و 88 سه‌نت.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌ به‌ جۆرێك نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت گه‌یشته‌ 68  دۆلار و 80 سەنت.

177 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2021 8:04:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ