هەواڵ
پەروەردە بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خوێندكارانی ناوەندی دەركرد
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رەزامەندی دراوە لەسەر سەرپشككردنی دەستەیەكی وەزاریی و پێدانی دەسەڵات بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خولی سێیەمی  خوێندكارانی ناوەندی ئەوانەی لەیەك یاخود دوو وانەدا كەوتون بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021.

راشیگەیاندوە، ساڵی 2020-2021 كۆتا ساڵە كە تاقیكردنەوەی خولی سێیەمی بۆ خوێندكاران تیادا ئەنجامبدرێت.

447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2021 11:39:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ