هەواڵ
قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌دات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت،"ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه‌ و هۆشیاری به‌ دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان له‌ هه‌بونی گۆشتی بێمۆری نه‌پشكنراو ده‌د‌ات ده‌ڵێت: شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی داخستن ده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،"به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ دورۆژی رابردودا لیژنه‌كه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌".

ئاماژەی بەوەشداوە،" ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن و گۆشته‌كه‌ش پشكنینه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییان بۆ ئه‌نجامنه‌دراوه‌ بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌".

 راشیگه‌یاندووە،"قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی راسپاردوه‌ له‌ هه‌ر دوكان و شوێنێكی دیكه‌ی گۆشتفرۆشتن گۆشتی بێمۆری نه‌پشكنراوییان بینیده‌ستی به‌سه‌ردابگرن و شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه‌‌".

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كه‌ هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌كڕن له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌".

 

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2021 12:57:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ