هەواڵ
بزانه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چه‌ند خوێندكار داده‌مه‌زرێنێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر دامەزراندنی دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 داوە کە ژمارەیان هەزار و 390 خوێندکاربووە.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوابەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای گفتوگۆ و پێشکەشکردنی راپۆرت لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕی بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمانەی کە لە ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 دەرچوون و ژمارەیان نزیکەی هەزار و 390 خوێندکارە، دوای دەرکردنی بڕیاریش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ژمارەیەی ئەمجارە دادەمەزرێن، ئەوانەی وەجبەی دووەمن، پێشتریش وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 1390 خوێندکاری دیکە دامەزرێندراون لە دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی 2015 - 2016.

 هاوکات وتەبێژ لەبارەی ئامادەکاری هێزی پێشمەرگەوە وتیشی: راپۆرتێکی تێروتەسەل لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش ئامادە کراوە و خستنەڕووی پێداویستییەکان و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە راپۆرتەکەدا هاتبوو، کار لەسەر ئەوە دەکرێت بەزوترین کات ئەو پێداویستییانەی کە گرنگن بۆ پێشمەرگە، بۆ بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان و سەروماڵی هاووڵاتییان بۆیان دابین بکرێت و هاوئاهەنگییەکی باشتر لەگەڵ هێزەکانی عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2021 2:15:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ