هەواڵ
ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان فەرمانی دا بە دامەزراندنی ٤٧ دادوەری نوێی
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی ٤٧ دادوەری نوێی بۆ دادگاکانی ھەرێمی کوردستان دا.

لە فەرمانەکەدا ھاتووە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (٧١ لە ١/١٢/٢٠٢١) و پشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٢٧٢)ی ساڵی ٢٠٢١ و بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان/دیوان ژمارە (د-١٠٩٩ لە ٥/٩/٢٠٢١) و بەدی کردنی گشت مەرجەکانی یاسایی، بڕیار درا بە دامەزراندنی ٤٧ دادوەر بۆ دادگاکانی تێھەلچوونەوەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک-گەرمیان.


دامەزراندنی ئەو دادوەرانەش دوای تەواوکردنی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە کە ژمارەیان (٤٧)ـە و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی کە بۆیان دەستنیشان کراوە دەست بە کار دەبن.
106 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2021 9:56:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ