هەواڵ
کەسێک به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن لە هاوڵاتیان ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەشی ڕاگەیاند و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردووە کە ،مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ فێڵی‌ له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس دا هاتووە "دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی‌ جیاواز پاره‌كه‌ی‌ نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت ، وە له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ط، أ) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی‌ فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه‌".

91 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2021 11:37:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ