ئابوری
بانکى ناوەندیی دەرفەتێکی تر ده‌دات بە کۆمپانیاکانی کوردستان
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراقی رەزامەندی دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی هەرێم و سێ بڕیارى دەرکردووە بۆ سودمەندبوونى ئەو کۆمپانیایانە لە مەزادى دۆلار. 

لەمبارەیەوەو بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى بازرگانى هەرێم  كە تیایدا هاتووە:هەرچەندە بانکی ناوەندی پێدانی مۆڵەتی راگرتبوو، بەڵام دوای گفتوگۆ   بڕیاریاندا بە پێدانی دەرفەتیکی تر بە کۆمپانیاکانی کوردستان و  رەزامەندیان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی کوردستان بەم شیوەی خوارەوە

 

دەقى راگەیەنراوەکە/

لە درێژەی کارو چاڵاکیەکان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ وەبەرهینەران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨/ ١١/ ٢٠٢١ بەرێز (بڵند محمد مولود مەم) بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە یاوەری ژمارەیەک بەرێوەبەری فەرمانگەو ئامادەبوونی بەڕێز (بەختیار حاجی) بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی عێراقی کرد

لە سەردانەکەدا چاویان کەوت بە( احسان شمران) جێگری پاریزگاری بانکی ناوەندی عێراق، کۆبووەوەکە بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو لەهەرێمی کوردستان و چۆنیەتی سوودمەند بوونی کۆمپانیاکانی کوردستان لە وەرگرتنی هەفتانەی گۆرینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان، هەرچەندە بانکی ناوەندی پێدانی مۆڵەتی راگرتبوو، بەڵام دوای گفتوگۆ   بڕیاریاندا بە پێدانی دەرفەتیکی تر بە کۆمپانیاکانی کوردستان و  رەزامەندیان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی ئالۆگۆری دراوی کوردستان بەم شیوەی خوارەوە

١- پێنج کۆمپانیای ئاڵوگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و کۆی سەرمایە ببێتە دوو ملیار و نیو دیناری عیراقی، مۆلەتی پلە B دەدریت کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی بەشە ک دۆلاری هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق هاوشێوەی ئەو بەشە دۆلارەی کە کۆمپانیاکانی دراوی بەغدا وەریدەگرن

٢-  (١٠) دە کۆمپانیای ئاڵۆگۆری دراو خۆیان دەمج بکەن و سەرمایەکانیان بکەن بە پێنج ملیار دیناری عیراقی مۆلەتی پلە A دەدریت، کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان سوودمەند دەبن لەوەرگرتنی بەشە دۆلاری  هەفتانە بە نرخی زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق کە بڕەکەی پێنج ئەوەندەی کۆمپانیاکانی پلەدەبێت

٣- هەروەها رەزامەندیان پیشاندا بۆ پێدانی دامەزراندنی کۆمپانیای بانکی بەسەرمایەی دووسەد و پەنجا ملیار دیناری عێراقی.

610 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2021 11:56:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ