هەواڵ
مەکتەبی ڕێکخستنی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

مەکتەبی ڕێکخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆکۆچی دوای تێکۆشەروخەباتگێڕ مامۆستامحسن علی اکبر پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستن ....

بۆکۆچی دوای تێکۆشەروخەباتگێڕ مامۆستامحسن علی اکبر

 

بەڕێز خانەوادەی مامۆستامحسن علی اکبر

بەڕێزان هاوڕێ وهاوسەنگەرانی مامۆستامحسن علی

لەناخەوە دڵگران وخەمباری بەهەواڵی کۆچی دوای تێکۆشەری دێرین وشۆڕشگێڕومیدیاکاروڕۆشنبیرووەزیرو پەرلەمانتارو کەسایەتی دیاری گەلەکەمان مامۆستامحسن علی اکبر بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خۆمان وخانەوادەو بنەماڵەتێکۆشەرەکەتان دەکەین هاوبەشی خەمتانین خوازین دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت ڕۆحی مامۆستامحسن بەبەهەشتی بەرین شادبکات

مامۆستامحسن علی اکبر یەکێکە لەتێکۆشەرە شۆڕشگێروخەباتگێڕوسەرکردەیەکی دیاری کوردایەتی ویەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمووتەمەنی خۆی تەرخان کردبۆ خه باتی پێشمەرگایەتی وسیاسی وڕاگەیاندنکارێکی لێهاتوبوە لەسەردەمی شاخدا وسەرکردەیەکی پڕئەزمون بوە لەبواری کاری ڕێکخستن وکاری ڕێکخراوەیدا هەمیشە خاوەن ئایدیایەکی ئازادی خوازانەی هەبوە کەسایه تیەکی دیاروناوسراوی گەلەکەمان بوە پەرلەمانتارێکی بەئەزمون ووەزیرێکی سەرکەتوش بوە کاتێک کەوەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بوە ماموستا لەهەرپلەوپۆستێکدابوبێت  زۆر ڕاستگۆودڵسۆزانەئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردوەو هەمیشەحاوەنی بیروبۆچونی خۆی بوە دواپۆستی کاری ڕێکخراوەی لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی ڕێکخستنی خانەقین وئەندام مەکتەبی پێشووی مەکتەبی ڕێکخستن بوە بۆیە لەدەستدانی مامۆستا محسن علی اکبر خەسارەتێکی گەورەیە بۆئێمەش وبۆخانەوادەو کەس وکارو یەکێتی وگەلەکەشمان داالەیەزدانی مەزنیش دەکەین ڕۆحی مامۆستا بەبەهەشتی بەرین شادبکات وئارامی وسەبوریش بەئێمەش وبەخانەوادەو هاوڕێ وهاوسەنگەرانی بدات

اناللە واناالیە راجعون

 

مەکتەبی ڕێکخستنی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2021 12:26:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ