هەواڵ
ویلایەته‌كه‌ی مستەفا کازمی چی به‌سه‌ر دێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 سەرۆکی رەوتی سەدر و لایەنەکانی شیعە لە ماڵی ھادی عامری کۆبوونەوە و چەند میدیایەکی عێراقیش دەڵێن رێککەوتنکراوە مستەفا کازمی نەکرێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

 

ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دوایین پێشھاتەکانی وڵاتەکە و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی دۆستانە تاوتوێ کردووە.

ھاوکات "فەلاح خەفاجی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە و مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاند، ھەمووان چاوەڕێی  ئەنجامی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنن بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.

 میدیاکانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەکەوە باسیان لەوە کردووە، لەو کۆبوونەوەیە رێککەوتن کراوە کە ویلایەتی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژ نەکرێتەوە و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو بە تەوافوق ھەڵببژێرێت.

جێگه‌ی باسه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتنە ماڵی ھادی عامری و سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون.

406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2021 1:16:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ