ژنە پزیشکێکی ساختە دەستگیر کرا..وێنهكهی ببینه
ئاراسته:عهبدول نهجم
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ژنە پزیشکێکی ساختەی عێراقی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-1-2022 هێزە ئەمنییەکان ژنێکیان لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی بەغدا دەستگیر کردكهبەر لە دوو ساڵ لە نەخۆشخانەی شاری پزیشیکی لە بەغدا خۆی وەک پزیشک ناساندبوو و ببووە هۆی گیان لەدەستدانی نەخۆشێک.
کەسوکاری نەخۆشەکە سکالایان تۆمار کردبوو و هێزە ئەمنییەکانیانیش بەدوایدا دەگەڕان، ئەمڕۆش لەو کاتەی ویستوویەتی بچێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەو ژنە بەهۆی کارکردنی وەک پزیشکێک کە لە بنەڕەتدا پزیشک نەبووە، پارەیەکی زۆری دەست کەوتووە.
|