چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته و شوێن سبه‌ی موچه وه‌رده‌گرن
ئاراسته:عه‌بدول نه‌جم
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاندوه،دابەشكردنی مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی، ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی لە خشتەی مووچەی سبەینێ زیاد كرا.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر ڕاگەیاندبوو: "بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 6 - 1 - 2022 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دابەش بكرێت"، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەكی دیكە لە هەمان وەزارەت: "لە خشتەی سبەینێی مووچەدا دابەشكردنی مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی، ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی زیادكرا".
جێی باسه" ئەم مووچەیەی كەوا دابەش دەكرێت موچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردووە كه به هۆی پشوه‌كانی ساڵی تازه‌یه دابه‌شكردنه‌كه دواكه‌وتوه".
|